داکشانی بەهای دراوی تورکیا بەردەوامە و ئەمڕۆش ڕیکۆردێکی نوێی دابەزینی لەبەرامبەر دۆلار تۆمار کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەهای 100 دۆلار گەیشتە دوو هەزار و 826 لیرە، ئەمەش یەکەمجارە دراوی تورکیا داکشانی لەو جۆرە بەخۆوە ببینێت.
لیرە لەبەرامبەر یۆرۆش لە پاشەکشەدایە و ئەمڕۆ 100 یۆرۆ گەیشتە دوو هەزار و 993 یۆرۆ و ئەگەر هەیە بەربەستی سێ هەزاریش بشکێنێت.
تا ئێستا سەرجەم هەوڵەکانی حکومەت و بانکی ناوەندی تورکیا شکستیان هێناوە بۆ ڕاگرتنی داکشانی بەهای دراوی وڵاتەکە و ڕۆژبەڕۆژیش ڕێژەی هەڵاوسان بەرزتر دەبێتەوە.