سبەینێ‌ نەوت لە دوو ناوچەی دیكەی سلێمانی دابەش دەكرێت



بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ‌ نەوت لە دوو ناوچەی دیكەی سەر بە پارێزگای سلێمانی دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پڕۆسەی دابەش كردنی نەوت بەردەوامە و سبەی سێ‌ شەممە ۳1ـ۱٠ـ۲٠۲۳ نەوت لە شارۆچكەی دوكان و شارەدێی پیرەمەگروون دابەش دەكرێت.

ماوەی مانگێكە دابەشكردنی نەوت لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دەستی پێكردووە و بەرمیلێكی 200 لیتری بە 103 هەزار و 500 دینار دەدرێت بە هاووڵاتیان و لە ئێستاشدا دابەشكردنی نەوت گەیشتۆتە ناو شاری سلێمانی.

پێشتر تەها جەمال، بەرپرسی دابەشكردنی نەوت لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە دابەشكردنی نەوت و ئەگەر بەو بڕەی ئێستا نەوت دابین بكرێت، سەرجەم هاووڵاتیان بەرمیلێك نەوتیان پێ‌ دەدرێت.

 

زانیاری نوێ لە بارەی ئەو دەنگە بەهێزانەی لە هەولێر بیستران ئاشکرا بوو
پێت زانیاری نوێ لە بارەی ئەو دەنگە بەهێزانەی لە هەولێر بیستران ئاشکرا بوو
بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا لە عێراق بۆردومان كرا
دوات بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا لە عێراق بۆردومان كرا
پەیوەنیدر