بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا لە عێراق بۆردومان كرا



به‌ چوار مووشه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای‌ ئه‌نبار كراوەتە ئامانج و بۆردومان كرا.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (ڕۆیتەرز)، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە بنكەی سەربازی عەین ئەسەد بۆردومان كراوە و 4 مووشەكی ئاڕاستەكراوە، بەڵام زەرەر و زیانەكانی نەزانراون.

هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ند پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و سووریا له‌ رێگه‌ی درۆن و مووشه‌ك له‌لایه‌ن گرووپه‌ چه‌كدارییه‌كانی سه‌ر به‌ ئێران چه‌ندین جار هێرشیان كرایه‌سه‌ر.

پێشتریش پات رایدەر، وتەبێژی پێنتاگۆن، لەمیانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو، گرووپەکانی سەر بە ئێران لە عێراق، چه‌ندینجار هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانمان.

 

سبەینێ‌ نەوت لە دوو ناوچەی دیكەی سلێمانی دابەش دەكرێت
پێت سبەینێ‌ نەوت لە دوو ناوچەی دیكەی سلێمانی دابەش دەكرێت
دراوی ئیسرائیلی داڕووخا و گەیشتە نزمترین ئاستی 10 ساڵی ڕابردوو
دوات دراوی ئیسرائیلی داڕووخا و گەیشتە نزمترین ئاستی 10 ساڵی ڕابردوو
پەیوەنیدر