سەرۆكی پێشووی شارەوانی هەڵەبجە لە “پشكی یەكێتی” پۆستی بەرپرسی دیسكی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لە مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی وەرگرتووە.
خدر كەریم، كە لە ساڵی 2005 تا ساڵی 2015 لەسەر پشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە بوو، ئەمڕۆ وەك بەرپرسی دیسكی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لە مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێم كۆبۆتەوە
ئەمڕۆ دوو شەممە رێكەوتی ۳۰ی تشرینی یەكەمی ۲۰۲۳، عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لەدیوانی وەزارەت پێشوازیكرد لە خدر كەریم، بەرپرسی دیسكی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لە مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان.
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی شەهیدان، لە دیدارەكەی نێوان عەبدوڵای حاجی مەحمود و خدر كەریم، باس لە هەماهەنگی و یەكخستنی هەوڵەكانیان كراوە لە بواری ناساندنی كەیسەكانی جینۆسایدی گەلی كوردستان لەڕێگای لۆبیكردن و فەراهەمكردنی پاڵپشتی نێودەوڵەتی بۆئەم پرسە.