سلێمانی ڕێوشوێن بۆ شۆڤاژ دەگرێتەبەر



 

ئەمڕۆ لە سلێمانی كۆبوونەوەی كۆمپانیاكانی دانانی سیستمی شۆفاژی ماڵان ئەنجامدرا، هەوڵدەدەن تا ڕێكخراوێكی تایبەتی خۆیان دروستبكەن، هەر كۆمپانیایەك كە مۆڵەتی نەبێت نەتوانێت سیستمی شۆفاژ بۆ ماڵان دابنێت.

خاوەن كۆمپانیاكانی دانانی سیستمی شۆفاژی ماڵان لە هوتێل تایتانیكی سلێمانی كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدەن، بڕیاریشە لایەنی پەیوەندیداری حوكمی بەشداری كۆبوونەوەكە بكەن.

بەپێی زانیارییەكان، كۆبوونەوەی ئەو خاوەن كۆمپانیایانە بۆ ئەوەیە تا گفتوگۆ لەبارەی دانانی سیستمی غاز بكرێت، كۆمپانیاكانی ئەو بوارە بەیەكەوە ڕێكخراوێكی هاوبەش پێكبهێنن و هەوڵبدرێت تا ئەو كۆمپانیایانەی سیستمی شۆفاژ بۆ ماڵەكان دادەنێن مۆڵەتی فەڕمیان هەبێت.

ڕێكخەرانی كۆبوونەوەكە، وەك ئاماژەی بۆ دەكەن كارەكەیان لەپێناو هاووڵاتییانە كە دەیانەوێت جگە لەو كۆمپانیایانەی مۆڵەتی فەڕمیان هەیە، نابێت ڕێگابدرێت هیچ كەس و لایەنێك سیستمی شۆفاژ بۆ ماڵان ببەستێت.

لە ئێستادا كۆبوونەوەكە بەردەوامە، بڕیارە ئازاد محەمەد سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەشداری كۆبوونەوەكە بكات، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێكی پەیوەندیدار بەشداری كۆبوونەوەكەیان نەكردووە.

كۆرپەیەكی 400 كیلۆگرامی لە مردن ڕزگاركرا
پێت كۆرپەیەكی 400 كیلۆگرامی لە مردن ڕزگاركرا
ئەڵمانیا تەنگەژەی غازى هەیە
دوات ئەڵمانیا تەنگەژەی غازى هەیە
پەیوەنیدر