بڕیاری لەسێدارەدان بۆ کەسێکی بیانی لە عێراق دەرچوو



ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای تاوانەکانی کەرخ لە بەغدا بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ لەسێک دەرکرد کە هەڵگری ناسنامەی وڵاتێکی دیکەیە ئەوەش بەهۆی ئەوەی هەوڵی خۆتاقاندنەوەی دابوو لە عێراقدا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی دادوەری دادگای کەرخ رایگەیاند، ئەوکەسەی دەستگیرکراوە دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و ڕایگەیاندووە ویستوویەتی خۆی بتەقێنێتەوە لە عێراقدا و بەدیاریکراویش لە پارێزگای سەلاحەدین.

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیاری لەسێدارەدانی تاوانبارەکە لەلایەن دادگاوە بەگوێرەی ماددەی یەک و دوو سێ لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەژمارە ١٣ی ساڵی ٢٠٠٥ دراوە.

قەبارەی هاوکارییە مرۆییەکانی غەززە چەندە؟
پێت قەبارەی هاوکارییە مرۆییەکانی غەززە چەندە؟
تانکەکانی ئیسرائیل لە غەززە ئۆتۆمبێلی مەدەنی دەکەنە ئامانج
دوات تانکەکانی ئیسرائیل لە غەززە ئۆتۆمبێلی مەدەنی دەکەنە ئامانج
پەیوەندیدار