خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە لەسەروو 203 ملیۆن دۆلارەوەیە، بەڵام ئەمە نەبووەتە هۆی دابەزاندنی نرخەکەی لە بازاڕدا.
ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند بڕی 203 ملیۆن و 802 هەزار و 572 دۆلاری فرۆشتووە کە 171 ملیۆن و 142 هەزار و 572 دۆلاری حەواڵە و 32 ملیۆن و 660 هەزاریشی بە کاش بووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێشتا نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا لە ئاستێکی بەرزدا جێگیر بووە و 100 دۆلار لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت:
بۆرسەی هەولێر 161 هەزار و 250 دینار
بۆرسەی سلێمانی 161 هەزار و 350 دینار
بۆرسەی بەغدا 161 هەزار و 400 دینار
بۆرسەی بەسڕە 161 هەزار و 350 دینار