بەشێكی گرنگی نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی داخرا



بەهۆی نەبوونی كارمەندەوە، بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی داخرا.

بەشی زۆری ئەو كارمەندانەی لە بەشی چاودێری چڕ كاریان دەكرد، گرێبەستی كاتی كۆرۆنابوون و بۆیان نوێ نەكراوەتەوە بایكۆتیان كردووە و بەو هۆیەوە بەشەكە داخراوە.

د.پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕایگەیاند: “بەهۆی ئەوەی بەشی زۆری ئەو كارمەندانەی لە بەشی چاودێری چڕ كاریان دەكرد، گرێبەستی كاتی كۆرۆنابوون و بۆیان نوێ نەكراوەتەوە بایكۆتیان كردووە و ئەو بەشە هەستیارەمان داخستووە”.

ئاماژە بە ئەوەش دەكات، بەشێك لە پزیشكان و كارمەندانمان بەتەمەنداچوون و توانایان نامێنێت و حكومەت كارمەندی نوێمان بۆ دانامەزرێنێت تووشی گرفتی گەورەی كەمی سەرچاوەی مرۆیی بوین”.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ئەوەشی روونكردەوە “هەرچەندە گرفتی كەمی دەرمان و سەرچاوەی مرۆییمان هەیە بەڵام تكا لە هاووڵاتیان دەكەم، منداڵەكانیان بێنن و بۆ چارەسەر پشتگوێیان نەخەن”.

ئەڵمانیا تەنگەژەی غازى هەیە
پێشت ئەڵمانیا تەنگەژەی غازى هەیە
ڕووسیا ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی لەگەڵ توركیا ڕاگرت
دواتر ڕووسیا ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی لەگەڵ توركیا ڕاگرت
ەیوەندیدار