ژمارەیەک چەکدار هێرشیان کردە سەر بەشی نەهێشتنی تاوان لە چەمچەماڵ و بەهۆی ئەو شەڕە تەقەیەشەوە سێ کەس برینداربوون.
سەرچاوەەیەک لە پۆلیسی چەمچەماڵ راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە هێرشکرایە سەر بەشی نەهێشتنی تاوانی پۆلیسی چەمچەماڵ و لەلایەن پۆلیسەکانەوە وەڵام دراونەتەوە، بەهۆی روبەڕوبونەوەکانیش، سێ کەس لە هێرشبەرەکان برینداربون.
لەم بارەیەوە تەندروستی چەمچەماڵ هەواڵەکەی پشتڕاستکردوە و ئاماژەی بەوەدا، تائێستا سێ بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی چەمچەماڵ.
تائێستا لایەنی فەرمی هیچ وردەکارییەکی لەبارەی هۆکاری ئەنجامدانی هێرشەکە روون نەکردوەتەوە، بەڵام بەپێی زانیارییە نافەرمییەکان، روداوەکە لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی بوە و ئەو سێ چەکدارە پێشینەی کێشەیان لەگەڵ پۆلیسێکی ئەو بنکەیە هەبوە.