لە چەمچەماڵ هێرش کرایە سەر بنکەیەکی پۆلیس



ژمارەیەک چەکدار هێرشیان کردە سەر بەشی نەهێشتنی تاوان لە چەمچەماڵ و بەهۆی ئەو شەڕە تەقەیەشەوە سێ کەس برینداربوون.

سەرچاوەەیەک لە پۆلیسی چەمچەماڵ راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە هێرشکرایە سەر بەشی نەهێشتنی تاوانی پۆلیسی چەمچەماڵ و لەلایەن پۆلیسەکانەوە وەڵام دراونەتەوە، بەهۆی روبەڕوبونەوەکانیش، سێ کەس لە هێرشبەرەکان  برینداربون.

لەم بارەیەوە تەندروستی چەمچەماڵ هەواڵەکەی پشتڕاستکردوە و ئاماژەی بەوەدا، تائێستا سێ بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی چەمچەماڵ.

تائێستا لایەنی فەرمی هیچ وردەکارییەکی لەبارەی هۆکاری ئەنجامدانی هێرشەکە روون نەکردوەتەوە، بەڵام بەپێی زانیارییە نافەرمییەکان، روداوەکە لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی بوە و ئەو سێ چەکدارە پێشینەی کێشەیان لەگەڵ پۆلیسێکی ئەو بنکەیە هەبوە.

سەبەتەیەکی نوێی بەشەخۆراک دابەشدەکرێت
پێشت سەبەتەیەکی نوێی بەشەخۆراک دابەشدەکرێت
سبەینێ‌ نەوت لەم شوێنانەی سلێمانی دابەش دەكرێت
دواتر سبەینێ‌ نەوت لەم شوێنانەی سلێمانی دابەش دەكرێت
ەیوەندیدار