بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ لەناو شاری سلێمانی نەوت دابەش دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدای ئاماژەی بەوەكردووە، پڕۆسەی دابەش كردنی نەوت بەردەوامە و سبەی دوو شەممە ۳٠ـ۱٠ـ۲٠۲۳ نەوت لە سنوری بنكەی ۸ لەناو شاری سلێمانی دابەش دەكرێت.
ماوەی مانگێكە دابەشكردنی نەوت لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دەستی پێكردووە و بەرمیلێكی 200 لیتری بە 103 هەزار و 500 دینار دەدرێت بە هاووڵاتیان و لە ئێستاشدا دابەشكردنی نەوت گەیشتۆتە ناو شاری سلێمانی.
پێشتر تەها جەمال، بەرپرسی دابەشكردنی نەوت لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە دابەشكردنی نەوت و ئەگەر بەو بڕەی ئێستا نەوت دابین بكرێت، سەرجەم هاووڵاتیان بەرمیلێك نەوتیان پێ دەدرێت.