هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” تێكشكاندنی هێرشێكی سوپای سوریای بۆ سەر هێزەكانی لە دێرەزوور ڕاگەیاند.
هێزەكانی سوریای دیموكرات لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێرشێکی سوپای سوریا بۆ سەر گوندەكان و ناوچەكانی دێرەزوور تێکشکێدرا و 19 سەربازیش کوژران و 20 سەربازی دیکەش برینداربوون.
ڕاشیگەیاندووە، لەو هێرشەدا، كە كاتژمێر 5ی بەیانی ئەمڕۆ لە سێ میحوەرەوە ئەنجام دراوە 3 شەڕڤانمان شەهید بوون.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی كەوتنەخوارەوەی هاوەنێك لەناو ماڵێكدا 4 هاوڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستداوە و 10 كەسی دیكەش بریندار بوون.