موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، لە کۆبونەوەی لیژنەی دارایی و شاندی حکومی هەرێم، رێککەوتن لەسەر گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ سەر وەزارەتی دارایی عێراق بە کۆدەنگی ئەنجام دراوە.
وتیشی، شاندی هەرێم بڕوای تەواوی بەو رێککەوتنە هەیە، لەبەر ئەوەش پێویستە چەند رێکارێکی ئیداری ئەنجام بدرێت، بۆ نمونە پێداچونەوە و ژماردنەوەی فەرمانبەرانی حەقیقی حکومی هەرێم، ئەو پرس و رێکارانەش پێویستیان بە کات هەیە، چونکە ئەمە یەکەمین جارە موچەی نزیکەی 60 هەزار فەرمانبەر لە حکومەتی هەرێمەوە دەگوازرێتەوە سەر وەزارەتی دارایی عێراق.
کازمی ڕاشیگەیاند، چارەسەری کاتی ناردنی 700 ملیار دینارە لە بەغداوە بۆ هەرێم لە ژێر ناوی قەرزدا، بۆ ئەوەی بە شێوەی موچە دابەشبکرێت، تا ئەو کاتەی کۆتایی بە رێکاری پێویست بە گواستنەوەی موچەی فەرمانبەران دێت.