دوێنێ هێزەكانی پۆلیسی سەربازی ڕووسیا لە سنووری كانتۆنی كۆبانێ مانۆڕی سەربازییان بە تەنها ئەنجامدا بەبێ بەشداریكردنی توركیا كە ئەمە سێهەم مانۆڕە بەبێ بەشداری توركیا بەڕێوەی دەبات.
بڕیارە مانۆڕەكان بە هاوبەشی لەگەڵ توركیا بەڕێوەبچن، بەڵام سەرباری گەیشتنی هێزەكانی توركیا بۆ بەشداریكردن لە دووری 20 كیلۆمەتری خۆرهەڵاتی كۆبانێ، بەڵام بەشداریان نەكرد.
فەرماندەی هێزەكەی ڕووسیا بۆ ڕۆژنامەوانان لەبارەی هۆكاری بەڕێوەچوونی مانۆڕەكان بە تەنیا ئامادەبوو نەبوو زانیاری بخاتەڕوو.
دووشەممەی ڕابردوو پۆلیسی سەربازی ڕووسیا مانۆڕی هاوبەشی لەگەڵ هێزەكانی توركیا لە سنووری كانتۆنی كۆبانێ هەڵوەشاندنەوە.
بەپێی سەرچاوەكان، هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی مانۆڕە هاوبەشەكانی نێوان مۆسكۆ و ئەنقەرە بەهۆی هەڕەشەكانی توركیاوەیە بۆ ئەگەری هێرشی زەمینی.