عەلی باپیر دەڵێت بێ ئومێد بووم لەوەی بەرپرسان بەخۆیاندا بچنەوە و کۆمەڵگەکەشمان “له ڕووی ئیمان و ڕه‌وشت و ئاكار و خێزانه‌وه به‌ره‌و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره چووه”.
ئەمڕۆ یەکشەممە ڕاگەیاندنی سەرۆکی کۆمەڵ پوختەی وتارێکی عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری بڵاوکردەوە کە لە کۆڕێکی حزبیی لە سەروچاوە پێشکەشی کرد و تێیدا باسی لە دۆخی هەرێمی کوردستان کردووە.
عەلی باپیر ڕایگەیاند، كاتی خۆی كه له 5/3/1991 ڕاپه‌ڕین كرا، خه‌ڵك له ده‌ڤه‌ری بیتوێن – پشده‌ر و هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر و شاره‌زوور و بادینان زۆر دڵخۆش بوون و ئومێدیان هه‌بوو، ژیانی به‌رپرسانیش وه‌كو ئه‌وان بوو، به‌ڵام ئێستا خه‌ڵك نائومێده. وتیشی: هۆكاری ئەو نائومێدییە “ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانه‌ی ئه‌وكات و ئێستاش ئیداره‌ی وڵات ده‌ده‌ن، هه‌ر خۆیان بینیوه و، خوا و خه‌ڵكیان نه‌بینیوه. بارودۆخی هه‌رێم به خۆچاككردنی به‌رپرسانی چاك ده‌بێت، له‌وانیش نائومێدم كه چاو به خۆیاندا بگێڕنه‌وه، چونكه نه‌فس و ئاره‌زوو به‌سه‌ریاندا زاڵه و حیسابی لای خوا و قیامه‌ت ناكه‌ن و، ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان به‌كاردێنن بۆ قۆرخكردنی هه‌موو شتێك و، بوونه‌ته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م كاسبیكردنی خه‌ڵك”.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا ڕەخنەی لە دۆخی کۆمەڵگەی هەرێمی کوردستانیش گرت و وتی: “كۆمه‌ڵگەكه‌مان له ڕووی ئیمانیی و ڕه‌وشتیی و ئاكاریی و خێزانه‌وه به‌ره‌و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره چووه، كه له مێژوودا كۆمه‌ڵگاكان ئه‌گه‌ر له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش بووبن، به‌هۆی داڕمانی ڕه‌وشتییه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌كانیان ڕووخاون”.
پەیوەنیدر
کوردستان
ی.سلایدەر
ی.سەردێر
کەشناسێکی کورد: بەهارێکی تەڕو بارانێکی زۆر باش چاوەڕێمان دەکات
كانونی دووه‌م 15, 2025
جیهان
ی.سلایدەر
ی.سەردێر