قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ڕایگه‌یاند، ئامادەین هاوشێوەی ئێران ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ تورکیا واژۆ بکەین.
به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، قاسم ئەعرەجی به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی حكومه‌تی عێراق سه‌ردانی ئارامگه‌ی مام جەلالی له ده‌باشان كرد، له لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه و ئامانجی سەردانەکەیان بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان و به‌دواداچوونه بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌منییه‌ی له‌نێوان عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌یه.
وتیشی، “سوپاس بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ی لە هەرێم و بەغداوە هاوكاربوون بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه ئەمنییەکەی نێوان عێراق و ئێران بە ئامانجی پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە”.
قاسم ئەعرەجی، باسی لە پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ تورکیا کرد و وتی، “توركیا دراوسێیه‌كی گرنگی ئێمه‌یه هاوشێوه‌ی ئێران، هه‌وڵده‌ده‌ین هیچ گروپێكی چه‌كداری له‌نێو خاكی عێراق نه‌مێنێت كه دژی ئه‌و وڵاتانه بێت و ئێستا هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆسیه‌یه به ته‌واوی دابخه‌ین، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه ڕێککەوتنێکی ئەمنی واژۆ بکەین”.
هاوکات سەبارەت بە كێشه‌ی ڕه‌وانه‌كردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایەن به‌غداوه، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق وتی، “محه‌مه‌د شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە هەوڵی جدیدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هەرێمی کوردستان.”