ئیسرائیل دیپلۆماتکارەکانی لە تورکیا کشاندەوە



دوێنێ شەممە، ئەردۆغان خۆپێشاندانێکی جەماوەری لە ئیستەنبوڵ بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین ڕێکخست، ئاڵا و جەمەدانی فەلەستینی لە مل کردبوو، وتارێکی بۆ خۆپێشاندەرانی تورکیا پێشكەشکرد و وتی، “ئیسرائیل! تۆ داگیرکەری”.

دوێنێ شەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی دەربڕین لە ئیستەنبوڵ، بەرامبەر بە ئیسرائیل و دۆخی غەززە، وتارێکی پێشکەش کرد و ئیسرائیلی بە داگیرکەر ناوبرد، پاش چەند خولەکێک ئێلی کۆهێن، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بڕیاریدا سەرجەم ستافی دیپلۆماسیی وڵاتەکەی لە تورکیا بكشێنێتەوە.

ئەردۆغان، ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بەوەی کە “تاوانی جەنگ” ئەنجام دەدات و هەوڵی ریشەکێشکردنی فەلەستینییەکان دەدات، وتیشی، “لە غەززە کۆمەڵکوژییەکی دڕندانە ڕوودەدات”.

هاوکات کەمێک پاش وتارەکەی ئەردۆغان ئێلی کۆهێن، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، “بە لەبەرچاوگرتنی ئەو وتارە مەترسیدارانەی لە تورکیاوە دەدرێن، بڕیارمانداوە بە گەڕانەوەی نوێنەرانی دیپلۆماتکارمان لەو وڵاتە بۆئەوەی پێداچوونەوەیەک بە پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و تورکیادا بکەین”.

سبەینێ شاندی هەرێم دەچێتە بەغدا
پێشت سبەینێ شاندی هەرێم دەچێتە بەغدا
سلێمانی: مووچەخۆران بە یەک دەنگ بەردەوامی بایکۆتیان ڕاگەیاند
دواتر سلێمانی: مووچەخۆران بە یەک دەنگ بەردەوامی بایکۆتیان ڕاگەیاند
پەیوەندیدار