هەدەپە دادگاییدەكرێت



پارتی دیموكراتی گەلان جارێكی دیكە لەسەر سكاڵای فەرمانڕەوایانی توركیا ڕووبەڕووی دادگا دەبێتەوە كە ئامانجی دادگاییەكە داخستنی ئەو پارتە ئۆپۆزسیۆنە كوردییەی توركیایە.

لە دانیشتنی دادگاییكردنی هەدەپەدا كە داوای داخستنی دەكرێت، بەكر شاهین داواكاری كۆماری تورك قسە دەكات‌و بڕیارە دانیشتنەكە لە ١٠ی كانونی دووەمی ٢٠٢٣دا بەڕێوە بچێت.

هەروەها لە دانیشتنەكەی ١٠ی كانونی دووەمدا، هەدەپەش خۆی دەپارێزێت و نوێنەرەكەی قسەی خۆی دەبێت.

ریپۆرتەری دادگای دەستووریش زانیاری و بەڵگەكان كۆدەكاتەوە و ڕاپۆرتی خۆی لەمبارەیەوە ئامادە دەكات.

دواتر راپۆرتەكە پێشكەشی ئەندامانی دادگای دەستووری دەكرێت و گوفتوگۆ لەبارەی داواكاری داخستنی هەدەپە دەكەن.

لیژنەی دادگای دەستووری كە لە ١٥ كەس پێك دێت، بڕیاری خۆیان دەدەن.

هۆكارەكانی ئازاری مل چین ؟
پێت هۆكارەكانی ئازاری مل چین ؟
G7 لەبارەی ئەتۆمەوە هۆشداری دایە ڕووسیا
دوات G7 لەبارەی ئەتۆمەوە هۆشداری دایە ڕووسیا
پەیوەنیدر