ئەڵمانیا سەربازەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاو دەکاتەوە



ئەمڕۆ شەممە، سوپای ئەڵمانیا ڕایگەیاند، زیاتر لە هەزار سەرباز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاودەکاتەوە، باسی لەوەکردووە بڵاوکردنەوەی ئەو سەربازانە لەچوارچیوەی هەوڵی پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی ئەڵمانیادایە بەهۆی بەردەوامی جەنگی ئیسرائیل و فەلەستینەوە لەکەرتی غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە دەستی پێکردووە.

سەرچاوەیەک لەناو سوپای ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەکردووە، بەشێکی زۆری سەربازە ئەڵمانییەکان لە وڵاتی قوبرسن و لەهەرکاتێکدا بە پێویستمان زانی بڵاوەیان پێ دەکەین، چونکە ناتوانین پێشبینی ئەوە بکەین ناکۆکییەکان کەی و چۆن کۆتاییان دێت و ترسێکی هەرێمی و نێودەوڵەتی هەیە لەوەی جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین پەل بۆ وڵاتانی دیکە بهاوێت و تەشەنە بکات کە ماوەی سێ هەفتەیە بەردەوامی هەیە.

ئەوەش لەکاتێکدایە وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا ڕایگەیاند توانای وەڵامدانەوەی خۆی لە ناوچەکەدا بەهێزتر دەکات.

هاوکات، ئەمڕۆ جەنگەکە پێ دەنێتە ٢٢ــەمین ڕۆژەوە کە سوپای ئیسرائیل بەچڕی بۆردومانی کەرتی غەززەی دەستپێ کردووە زیاتر لە حەوت هەزار کەس شەهید بوون و هەزاران کەسی تر برینداربوون و ئابڵوقەی خستووەتەسەر شارەکە و ئاو و کارەبا و سوتەمەنی و دەرمان و خواردەمەنی لێ بڕیون و شەوی ڕابردووش هێڵی ئینتەرنێتی لەو شارە بڕی.

شەش هۆرمۆن کۆنتڕۆڵی کێشی مرۆڤ دەکەن
پێشت شەش هۆرمۆن کۆنتڕۆڵی کێشی مرۆڤ دەکەن
پێشبینی سەرهەڵدانی جەنگی جیهانی سێیەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەکرێت
دواتر پێشبینی سەرهەڵدانی جەنگی جیهانی سێیەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەکرێت
ەیوەندیدار