پێشبینی سەرهەڵدانی جەنگی جیهانی سێیەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەکرێت



ئەمڕۆ شەممە، ئەلێکساندەر لۆکاشینکۆ، سەرۆکی بیلاڕوس، پێشبینی دەستپێکردنی جەنگی جیهانی سێیەمی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە کرد، هاوکات پەیوەندییەکانی ئێرانی بە شەڕەکەوە خستەڕوو.

ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ ئاماژەی بەوەکرد، ” ئەگەر ئەوان لەگەڵ ئێران دەست بە شەڕ بکەن، ڕەنگە جەنگی جیهانی سێیەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە سەرهەڵبدات”.

وتیشی، “ئەگەر ئەمریکا بە سوود وەرگرتن لە هێزی ئاسمای دەست بکات بە بۆردومانی ناوچەکە، هەندێک وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوانە ئێران وەڵامی دەدەنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی فراوانبوونی جەنگەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بەرەو ڕۆژئاوا”.

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، پاساو بۆ هێرشەکانی حەماس دەهێنێتەوە لە ناوخۆی ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمدا و هەروەها ڕەوایەتی دا بە ئۆپەراسیۆنەکەی “لافاوی ئەقسا”.

سەبارەت بە لێدوانەکانی کە بووە هۆی کاردانەوەکان لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئایا هەڕەشە هەبوو بۆ سەر ئەمریکا؟ حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وتی: “نامانەوێت ئەم شەڕە فراوانتر بێت”.

ناوبراو ئەوەشی وت، ” بۆچوونی تێوەگلانی ئێران هەڵەیە، لە کاتێکدا هەر هێرشێک لە ناوچەکەدا یاخود ئەگەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەلایەن هەر گرووپێکەوە بکرێتە ئامانج و بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی پەیوەستبوونی بە ئێرانەوە بخرێتەڕوو”.

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، باسی لەوەکرد، “دوو هەفتە لەمەوبەر لە عێراق بووم، هەروەها لە سوریا و لوبنان، توانیم بە شێوەیەکی شەخسی و لە نزیکەوە هەستیاری و توڕەیی هەمووان ببینم بەرامبەر بە پێشهاتەکانی فەڵەستین، ئەوان فەرمان لە ئێمە وەرناگرن کە بەپێی بەرژەوەندی خۆیان مامەڵە بکەن”.

ئەڵمانیا سەربازەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاو دەکاتەوە
پێشت ئەڵمانیا سەربازەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاو دەکاتەوە
نرخی زێڕ بەرزبووەوە
دواتر نرخی زێڕ بەرزبووەوە
ەیوەندیدار