سەردەشتییەك بەهۆی مۆندیالەوە گیانی لەدەستدا



 

شەهریار عادلی هاووڵاتی شاری سەردەشت بەهۆی یارییەكانی مۆندیالی قەتەرەوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەهریار عادلی هاووڵاتی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەهۆی شاییگێڕان بۆ دۆڕانی هەڵبژاردەی ئێران لە یارییەكانی مۆندیالی قەتەر پێش ماوەیەك لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستگیركراوە.

سەرچاوە نزیكەكانی شەهریار ڕایانگەیاندووە، كوڕەكەیان لە ژێر ئەشكەنجەی هێزە ئەمنییەكانی ئێراندا گیانی لەدەستداوە.

لە زۆرینەی شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران و دەرەوەی وڵاتی ئێرانیش ئاهەنگ گێڕدرا بەبۆنەی دۆڕانی هەڵبژاردەی ئێران لە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەمریكا لە مۆندیالی قەتەر.

ئێرانییەكان مۆندیالیان كردە بەهانەیەك بۆ دەڕبڕینی ناڕەزایەتییەكانیان دژی حكومەتی كۆماری ئیسلامی ئێران.

هاووڵاتیانی ئێران لەوەتای بەر لە 88 ڕۆژ ژینا ئەمینی كچە كوردی شاری سەقز كاتی دەستگیركرانی لەلایەن پۆلیسی ئێرشادەوە گیانی لەدەستداوە، هیچ دەرفەتێكیان بۆ دەڕبڕینی ناڕەزایەتی بەشێوازی جۆراوجۆر لەدەستداوە.

هەفتەی ڕابردووش ناڕازییەك لە سنە و ناڕازییەك لە دێوڵان گیانیان لە دەستدا، یەكەم بە دەسڕێژی هێزە ئەمنییەكان و دووهەمیان لە ژێر ئەشكەنجەی هێزە ئەمنییەكاندا گیانی لەدەستدا.

بەوپێیە ژمارەی ئەو كەسانەی لەناڕەزایەتییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستاندا گیانیان لەدەستداوە، بۆ 125 كەس بەرز بووەتەوە.

G7 لەبارەی ئەتۆمەوە هۆشداری دایە ڕووسیا
پێت G7 لەبارەی ئەتۆمەوە هۆشداری دایە ڕووسیا
نرخی نەوت بەرزبووەوە
دوات نرخی نەوت بەرزبووەوە
پەیوەنیدر