سەرۆكی ئەمریكا ڕیاگەیاند، ئامادەین بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانەی دژ بە هێزەكانمان ئەنجامدەدرێت.
جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە مایك جۆنسۆن، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند و دەڵێت، “ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی كردەی دیكە”.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمریكا هێرشی سەر هێزەكانی لە عێراق و سوریا دەخاتە ئەستۆی گروپەكانی نزیك لە ئێران.
هەروەك وتارەكەی بایدن دوای ئەو لێدانە ئاسمانییانە بوو كە فڕۆكە جەنگییەكانی وڵاتەكەی ڕۆژی هەینی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامیدا.