لە ئێوارەی ئەمڕۆوە سوپای ئیسرائیل بەچڕی بۆردومانی غەززە دەکات و تەنانەت هێڵی ئینتەرنێت و مۆبایلیشی لە کەرتەکە پجڕاندووە و سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانیش داوای راگەیاندنی ئاگر بەست دەکات
ئیسرائیل جوڵەی بە تانك و زرێپۆشەكانی كردووە بە ئاراستەی كەرتی غەزەو لە ئاسمان و زەوی و دەریاشەوە هێرش و بۆردوومانی بۆسەر كەرتی غەئزە دەستپێكردووە و لە ئێوارەوە هێلەكانی ئینتەرنێت و مۆبایل لە كەرتی غەئزە پچڕاوە، بۆردوومانی چڕی شارەكانی كەرتی غەئزە دەكرێت.
بە گویڕەی ئامارەکان لەسەرەتای شەڕەكەوە تا ئێستا زیاتر لە حەوت هەزار كەس لە كەرتی غەئزە كوژراون و زیاتر لە ١٨ هەزار بریندار هەیە.
هەروەها ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئێكس رایگه‌یاند:”داواكارى خۆم بۆ راگه‌یاندنى ئاگربه‌ستێكى مرۆیی له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دووباره ده‌كه‌مه‌وه كه رزگاركردنى بێ مه‌رجى ته‌واوى دیله‌كان و گه‌یاندنى هاوكارى مرۆیی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ى پێویستیانه له‌خۆ بگرێت. پێویسته هه‌مووان به به‌رپرسیارانە مامه‌ڵه بكه‌ن”.