ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شاندی باڵای پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە.
بڵند ئیسماعیل ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی رایگەیاندووە، هەفتەی داهاتوو پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆدەبنەوە، كۆبوونەوەكە بە ئەگەرێكی زۆر بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی دەبێت، لەبەر ئەوەی لە ئێستادا بافڵ تاڵەبانی لەدەرەوەی وڵاتە بۆیە چاوەڕوان دەكرێت كۆبوونەوەكە بكەوێتە هەفتەی داهاتوو.
ئەوە لە کاتێکدایە لە ئێستادا نێوانی یەکێتی و پارتی بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت، بەجۆرێک قوباد تاڵەبانی نزیکەی دوومانگە بەشداری کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران ناکات و دەوامی نەکردووە.