حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: بە خۆشحاڵییەوە بانکی نیشتمانیی عێراق (NBI) دەبێتە یەکێک لەو بانکانەی کە بەشداری لە پرۆژەی ‘هەژماری من’ دەکات.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: بەمەش کۆی ژمارەی بانکە بەشداربووەکان دەبێتە پێنج بانک، ئەوانیش بریتین لە بانکەکانی (Ashur، BBAC، Cihan وRT و NBI)”.
راشیگەیاندووە، ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵەکان بۆ دابینکردنی بانکی زیاتر لە بەردەم هاووڵاتییان کە بەرهەم و خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ بەشداربووان، سوودمەندبووان و مووچەخۆران پێشکەش دەکات، هەروەها هەنگاوێکە بۆ پەرەپێدانی کێبڕکێیەکی تەندروست لە کەرتی بانکی و خزمەتگوزارییە داراییەکانی.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی دەکات کە هاوبەشی لەگەڵ بانکی NBI و بانکەکانی دیکە بەرفراوانتر بێت، بەتایبەتی چاوەڕێ دەکرێت لە ساڵی داهاتووەوە شێوازی پارەدانی دیجیتاڵی دەستەبەر بکرێت و بخرێتە خزمەت هاووڵاتییان و بانکی زیاتر بەشداری لە پرۆژەی ‘هەژماری من’ بکەن.