کەناڵی TV4 ی سویدی بڵاویکردەوە، سویدا بڕیاریداوە، سەلوان مۆمیکا، ئەو کەسەی کە قورئانی سوتاندوە ئیقامەکەی نوێنەکرێتەوە کە لە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت و پێویستە ئەو وڵاتە جێبهێڵێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، سەلوان مۆمیکا تا ئەو کاتە دەتوانێت لە سوید بمێنێتەوە یاخود گازەندە لە بڕیارەکە بگرێت و لەدوای ئەو وادەیە دەبێت بچێتە وڵاتێکی دیکە.
ئەو کەناڵە دەشڵێت: بەهۆی بوونی چەند ئاستەنگییەك لە بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی بۆ عێراق تا نیسانی ٢٠٢٤ بەڵگەنامەی گەشتی پێدەدرێت وەکو ئاسانکارییەك و ئەو بڕیارەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە حکومەتی سوید دوای لێکۆڵینەوە بۆی دەرکەوتوە سەلوان مۆمیکا لە میانی چاوپێکەوتنی بۆ ئەوەی ئیقامەی ئەو وڵاتە وەرگرێت زانیاری هەڵەی داوە.
لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا، سەلوان مۆمیکا، هاوڵاتیی سویدى بە رەگەز عێراقییە قورئانی سوتاند و بەو کارەی توڕەییەکى بەرفراوانى لەسەر ئاستى وڵاتان و وڵاتانى ئیسلامى لێکەوتەوە، تا ئێستاش لێکەوتەکانى بەردەوامن، لەدواى ئەویشەوە لە دانیمارک و هۆڵندا روداوی هاوشێوە رویاندا و ئەوەش بووە هۆى بانگهێشتکردنى دیپلۆماتکارانى ئەو وڵاتانە لەلایەن وڵاتانى عەرەبییەوە.