یوسرا ڕەجەب پەرلەمانتاری پێشوی عێراق ئاشكرایكردوه، “مانگی ڕابردوو به‌نده‌و برای به‌ڕێزم دكتۆر غالب‌و وه‌فدێكی مامۆستایانی ناڕازیی له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ چه‌ندین سه‌ركرده‌ی عێراقی كۆبوینه‌وه یه‌كێكیان به‌ڕونی پێی وتین، هه‌ر ئه‌م مانگه قه‌رز ده‌نێرین ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ندبێ ئێمه‌ش به‌رده‌وامده‌بین هه‌تا سه‌ری ساڵ ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بێ تا سه‌ری ساڵ به‌ته‌ما مه‌بن یه‌ك فلس بنێرین بۆ هه‌رێم”.
ئه‌وه‌شى خستۆتەروو، “هه‌ر كه خاتوو ته‌یف سامی بوو به‌وه‌زیری دارایی، من ئه‌م ڕۆژه‌م له‌پێش چاو بوو ئه‌و تاو له‌رزه‌یشم له‌خه‌می موچه‌خۆرانی هه‌رێم بوو ده‌مزانی ڕۆژێكی سه‌خت چاوه‌ڕوانیان ده‌كات، چونكه ئه‌و خانمه قبوڵی شێوازی ته‌عامولكردنی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ناوه‌ند ناكات‌و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم‌و ته‌نانه‌ت به‌غداش بێباكن له‌م هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌ی دێته‌سه‌ر مامۆستایان‌و موچه‌خۆرانی هه‌رێم”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پێشوى عێراق جه‌ختیكردۆته‌وه، “به‌كورتی، هه‌رێم پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی به‌غدا نه‌بێت، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه به‌ته‌مای یه‌ك فلس مه‌بن هه‌تا سه‌ری ساڵ، بۆیه داوا له‌هه‌موو چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌م، پشتیوانی مامۆستایان‌و موچه‌خۆرانی هه‌رێم بن، چونكه هه‌ر ئه‌وان زه‌ره‌رمه‌ندنابن ئێوه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ زه‌ره‌رمه‌ندده‌بن”.
هاوکات ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند “رێككه‌وتنه‌كهی نێوان حکومەتی هەرێم و ناوەند به‌شێوه‌یه‌كه كه ئه‌و 700 ملیاره له 25 بۆ 30ى هه‌موو مانگێك بگاته هه‌رێم، ئه‌گه‌ر له‌و واده‌یه تێپه‌ڕى ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه كێشه‌یه و مافى ئه‌وه‌مان هه‌یه وه‌ك هه‌رێم گله‌یی بكه‌ین. سیستمى دارایی عێراق وایه، یه‌كه‌مجار مووچه دابه‌شده‌كرێت، پاشان قه‌رز ده‌درێت، راسته ئه‌و پاره‌یه بۆ مووچه‌یه، به‌ڵام سیفه‌تى قه‌رزى هه‌یه، بۆیه واده‌ى ناردنه‌كه‌ى ئاوا دیاریكراوه”.
ناردنى 700 ملیار دینار بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، به‌شێكه له بڕیارێكى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كه پاش كۆتا سه‌ردانى شاندى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ به‌غدا داى.
به‌پێى ناوه‌ڕۆكى بڕیاره‌كه، “حكومه‌تى ناوه‌ندى له‌ڕێگه‌ى بانكه‌كانى، ره‌شید، رافیده‌ین و بانكى بازرگانى عێراق (TBI) مانگانه بڕى 700 ملیار دینار وه‌ك قه‌رز بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌نێرێت بۆ پاره‌ى مووچه، له به‌رامبه‌ردا له پشكى هه‌رێم له بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2023 ئه‌و پاره‌یه ده‌درێته‌وه”.