قائیمقامیه‌تی سلێمانی فرۆشتنی جۆریکی هه‌نگوینی قەدەغەکرد



قائیمقامیەتی سلێمانی فرۆشتنی هەنگوینە ساختەکانی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، “له ‌هه‌ر شوێنێك ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌”.

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند، پاش به‌دواداچوون و پشكنین دەرکەوتووە، ئه‌و هه‌نگوینه‌ ده‌ستكردانه‌ی له‌ بازاڕدا به ‌نرخی هه‌نگوینی سروشتی به ‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێن، شیاوی خواردن نین.

هیوا ساڵح، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند، “به‌هۆی زۆربوونی ئه‌و هه‌نگوینه‌ ساختانه‌ی له‌ بازاڕه‌كان به‌ نرخی هه‌نگوینی سروشتی به‌ هاووڵاتیان ده‌فرۆشرێن، به بڕیاری قائیمقامیەتی سلێمانی لیژنه‌كان به‌ دواداچوونیان بۆ سه‌رجه‌م هه‌نگوینه‌ ده‌ستكرده‌كانی ناوبازاڕ كردووه‌، نموونه‌یان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایەتی خۆپاراستنی ته‌ندروستی ناردووە بۆ پشكنین و دڵنیابوونه‌وه‌ له‌جۆری ئه‌و به‌رهه‌مه‌”.

ئاماژەی بەوەکرد، یه‌كێك له‌ پێكهاته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی دروستكردنی هه‌نگوینی ساخته،‌ (شیله‌ی گلوكۆز‌)ـه، هه‌ربۆیه‌‌ بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی له‌گه‌ڵ پشكنینی نمونه‌ی هه‌نگوینه‌ ساخته‌كان، به ‌نووسراو قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ ئه‌نجامی پشكنیینه‌كان ئاگاداركردوەته‌وه‌ و ئاماژه‌ی بۆ تایبه‌تمه‌ندی ژماره‌ (١٠٦١)ـی ساڵی (١٩٨٤)ـی عێراقی كردووه‌ كه‌ “بۆ‌ دروستكردنی هه‌نگوین هیچ مادده‌یه‌كی زیادكراو ڕێگرپێدراو نییه‌، به‌ڵام ئه‌و جۆره‌ شیله‌ بۆ دروستكردنی جۆره‌كانی شیرینی دیكه‌ ئاساییه”، هه‌ربۆیه‌ به‌شی زۆری ئه‌و هه‌نگوینه‌ی له‌ دووكان و ماركێته‌كان كه‌ شیله‌ی كلوكۆزی تێكه‌ڵكراوه‌ بۆ خواردن شیاو نییه ‌و ڕێگه‌ نادرێت بفرۆشرێت.

هیوا ساڵح، ئەوەشی خستەڕوو، له‌سه‌ر بنه‌مای پشكنینیه‌كان و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی و ڕێنماییانه‌،  به بڕیاری قائیمقامیەتی سلێمانی، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان فرۆشتنی هه‌نگوینی ساخته‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كات، له‌ هه‌رشوێنێكیش ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت، شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه‌.

قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ ڕای گشتی ڕایگەیاند، داوا له ‌خاوەنی ماركێت و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ ده‌كەين له‌و جۆره‌ هه‌نگوینه‌ ده‌فرۆشن، له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ئه‌و هه‌نگوینه‌ ده‌ستكردانه‌ به‌ هاوڵاتیان مه‌فرۆشن و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ بیگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ بازرگانه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی بۆئه‌وه‌ی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ناچار به ‌سزادانتان نه‌بێت.

 

وێنەگرتنی ناو خوێندنگە و پۆلەکان قەدەغە کرا
پێت وێنەگرتنی ناو خوێندنگە و پۆلەکان قەدەغە کرا
مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی بەردەوامی بایکۆتیان ڕاگەیاند
دوات مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی بەردەوامی بایکۆتیان ڕاگەیاند
پەیوەنیدر