سبەینێ نەوتی سپی لەم شوێنانە دابەشدەکرێت



بەرێوەبەرایەتی ناحیەی بیارە هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە سبەینێ نەوت لە شارۆچکەی تەوێڵە دابەشدەکرێت و رۆژی شەممەی داهاتووش لە بیارە و دەوروبەری دابەشدەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا هاووڵاتییان سنوری ناحیەی بیارە ئاگاداردەکاتەوە کە سبەی پێنجشەممە ٢٠٢٣/١٠/٢٦ بەشەنەوتی شارۆچکەی تەوێڵە دابەشدەکرێت و رۆژی شەممەی داهاتوو ٢٠٢٣/١٠/٢٨ بەشە نەوتی بیارەو دەوروبەری دابەشدەکرێت و بری۲٠٠ لیتر بۆ هەرماڵێک.

بەرێوەبەرایەتییەکە دەڵێت بۆ وەرگرتنی نەوت پێویستە هاووڵاتییان پێویستە کارتی زیرەکیان پێ بێت و هەروەها بۆهەر یەک بەرمیل ١٠٤ سەدوچوار هەزار دینار وەردەگیرێت.

چەند هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشکرا دەکرێن
پێت چەند هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشکرا دەکرێن
سەندیکای پارێزەران: ماندوبوونی پارێزەرایەتی بەگوێرەی یاسا بەرکارەکان دیاریکراوە
دوات سەندیکای پارێزەران: ماندوبوونی پارێزەرایەتی بەگوێرەی یاسا بەرکارەکان دیاریکراوە
پەیوەندیدر