جۆرێک دەرمان لەبازارەکانی هەرێم قەدەغە دەکرێت



بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كۆنترۆڵی دەرمان بڕیاریدا بە ڕاکێشانەوەی بەرهەمی (میسپۆڕین) لە بازاڕ، دەرمانخانە و نەخۆشخانەکان و دەڵێت، هەر لایەنێک پابەندی بڕیارەکە نەبێت، “رێکاری یاسایی لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 25/10/2023 ، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كۆنترۆڵی دەرمان لە هەرێمی كوردستان لە راگەیەنداروێکدا ڕاکێشانەوەی بەرهەمی (میسپۆڕین) لە بازاڕی دەرمانی هەرێمی کوردستان راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، دوای راکێشانەوەی، سەرجەم جۆرەکانی بەرهەمەکە لەناودەبرێن.

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بڕیارەکە لەسەر داوای کارگەی بەرهەمهێن (ئەسینۆ) دراوە، “چونکە بەرهەمی ناوبراو لەدوای وەرگرتنی مۆڵەتی بەبازاڕکردن، دوای ماوەیەک دەرکەوتووە کەوا چەند ژمارە باجێکی لایداوە لە تایبەتمەندییە پەسەندکراوەکانی کۆتایی بەرهەمەکە”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كۆنترۆڵی دەرمان ئاگاداری گشت دەرمانخانە و نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، “بەهیچ شێوەیەک مامەڵە بەو دەرمانە نەکەن تا دووبارە بڕیاری پێویست لەم بارەیەوە لە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەردەچێت و ئەو بڕەی هەیانە بیگەڕێننەوە بۆ کۆمپانیای دابەشکار یان بۆ ئەو کۆگایەی کە دەرمانەکەی لێوە کڕیوە”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كۆنترۆڵی دەرمان جەختیشی کردەوە، لە هەر شوێنێک مامەڵە بەو بەرهەمە بکرێت یاخود بەکاربێت، “ڕێکاری یاسایی” لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.

مامۆستایانی ناڕازی زانكۆی سلێمانی بۆ شكاندنی بایكۆت هەڵوێستیان ڕاگەیاند
پێشت مامۆستایانی ناڕازی زانكۆی سلێمانی بۆ شكاندنی بایكۆت هەڵوێستیان ڕاگەیاند
ئاگرەكەی سەر ڕێگای عەربەت زیانی گیانی لێكەوتەوە
دواتر ئاگرەكەی سەر ڕێگای عەربەت زیانی گیانی لێكەوتەوە
ەیوەندیدار