وەزارەتی ناوخۆ ناوی ئەو کارمەندانەی بڵاوکردەوە کە داواکارییان بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە دەرەوەی وڵات قبوڵ کراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆ ناوی كاندیدانی ده‌رچوو بۆ خوێندنی باڵا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ فه‌رمانبه‌ر و ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ بڵاوکردەوە.
ڕوونیشیکردەوە دوای چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ گشت پێشكه‌شكارانی خوێندنی باڵا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و خاڵی به‌ده‌ستهاتوو به پێی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و پاش كێبڕكێیه‌كی دادپه‌روه‌رانه كاندیداکان دەرچوون کە ژمارەیان بۆ ماستەر 22 و بۆ دکتۆراش نۆ کەسە.
ناوی ده‌رچووانی خوێندنی دكتۆرا.
https://drive.google.com/file/d/16auZrODOWPCvnFwy24xwrsRuJ28oGDqE/view?fbclid=IwAR0OLsDPuRa0OF1Of-VOg0mKGSkxBBZhIED54JnWbhiQsFPfofkIXOE7HWs
ناوی ده‌رچووانی خوێندنی ماسته‌ر.
https://drive.google.com/file/d/1AMjXn1CbKI07TUDqolWQN72Ys8cqCjw0/view?fbclid=IwAR37TDtA4ysuQ5smBpdqLIV30U390DIns_x3NY-3MJ6PiXuKyc42QbTSE2Y
هه‌روه‌ها بۆ زانینی ته‌واوی خاڵبه‌ندیی پێشكه‌شكاران (ده‌رچوو و ده‌رنه‌چوو) سه‌یری ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه‌ن .
لیستی پێشكه‌شكارانی خوێندنی ماسته‌ر .
https://drive.google.com/file/d/13lo8VkvKiBmXChunyDRA3I0CDJ-NOPqz/view?fbclid=IwAR0HqvwBSNtp4MGVejKxIseA_6AG2nEy9Q4hNAKBnsYD7fZRpGLuyrFTA-8
لیستی پێشكه‌شكارانی خوێندنی دكتۆرا .
https://drive.google.com/file/d/1Kg2xAKrdDYeFgSQ5WiTuD-vEplVyhqii/view?fbclid=IwAR3AxZmajRFcz0bTSsiy4G4-58ZEyZK-ndNLHhEDm0ZVBE4U4kTPuAFo-7s
وەزارەتی ناوخۆ ڕاشیگەیاند، هه‌ر پێشكه‌شكارێك گله‌یی و گازانده‌ی هه‌یه ده‌توانێت تانه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێت به به‌شی دیراسات له وه‌زاره‌تی ناوخۆ به زووترین كات و ڕۆژی دووشه‌مه ڕێكه‌وتی (30/10/2023 ) دوا كاته بۆ وه‌رگرتنی تانه‌كان.