بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند، فێڵی لە چەند هاووڵاتیەک کردووە و ١٠ دۆسیەی تاوانی هەیە.
پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، “دوێنێ بنکەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد، لە چەند بنکەیەکی پۆلیسەوە داواکراو بوو بەتۆمەتی فێڵکردن لەهاوڵاتیان”.
ئاماژەی بەوەکرد ” پاش کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر تۆمەتبارێکی داواکراو لەلایەن پۆلیسەوە، لە هەڵمەتێکدا پاش گەیشتنی مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرا، دوای هەڵاتنی توانرا دەستگیر بکرێت.
تۆمەتبار (ب، ی، م) ١٠ دۆسیە و ١٠ فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە لە بنکەکانی پۆلیسەوە، لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەر تۆمەتبارەکە ڕاگیراوە.