بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی زیاتر بەرزبووەوە و بەهای ١٠٠ دۆلار ١٦٢ هەزار دیناری عێراقی تێپەڕاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەگوێرەی نرخی بازاڕی دراوەکان بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی زیاتر بەرزبووەوە و بەهای ١٠٠ دۆلار ١٦٢ هەزار دیناری تێپەڕاند، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕدا بەهای ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٦٢ هەزار و ٢٠٠ دینار.
هاوکات، نرخی فرۆشتنی ١٠٠ دۆلار لەبازاڕی ئالوگۆڕی دراوی عێراقدا گەیشتە ١٦٣ هەزار و ٢٥٠ دینار و نرخی کڕین ١٦١ هەزار و ٢٥٠ دینارە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی هەموار بکاتەوە، چونکە نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی گەیشتە هەزار و ٣٠٠ دینار بۆ هەر دۆلارێک و فرۆشتنی بە هەزار و ٣١٠ دینار بۆ هەر دۆلارێک لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنییەوە و بە هەزار و ٣٢٠ دینار بۆ هەر دۆلارێک دەفرۆشرێت لە بانکەکان و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان.