به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، سه‌رجه‌م كامێراكانی خاڵ بۆ خاڵ له ئه‌مڕۆوه و بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ به‌درێژایی رێگای نێوان هه‌ولێر تاوه‌كو ده‌گاته پشت تونێلی پیرمام به‌شێوه‌یه‌كی “تاقیكردنه‌وه” ده‌خرێنه‌كار و سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن.
هاتوچۆی هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، سه‌رجه‌م شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه، به مه‌به‌ستی پابه‌ندكردنی شۆفێران به‌ڕۆیشتن به‌خێرایی دیاریكراو له‌سه‌ر ڕێگای (هه‌ولێر-پیرمام) زۆرترین خێرایی ١٠٠ كیلۆمه‌تره له كاتژمێرێكدا بۆ ئۆتۆمبێله ساڵۆنه‌كان، ٨٠ كیلۆمه‌تره بۆ بارهه‌ڵگره‌كان، جگه له‌ناو تونێل كه زۆرترین خێرایی ٧٠ كیلۆمه‌تره له كاتژمێرێكدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌وه تاوه‌كو كاتژمێر ١٢:٠٠ی شه‌وی ١ی تشرینی دووەم، به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی سه‌لامه‌تی له‌و ڕێگایه، سه‌رجه‌م كامێراكانی خاڵ بۆ خاڵ به درێژایی ڕێگاكه له بازگه‌ی هه‌ولێر تاوه‌كو پشت تونێلی پیرمام وه‌كو (تاقیكردنه‌وه) به‌كارده‌خرێن.
هاتوچۆی هه‌ولێر ئاشکراشیکرد، داوا له هه‌موان ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی خۆیان و ئازیزانیان و سه‌روماڵیان، پابه‌ندی ڕۆیشتن بن به‌خێرایی دیاریكراو، هاوکات له ڕۆژی ٢ی تشرینی دووه‌م-ه‌وه كامێرا‌كان سه‌رپێچیه‌كان تۆمارده‌كه‌ن.