مونا قەهوەچی:پێكهاته‌ی توركمان قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانی پاراستووه‌



مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان دەڵێت، ده‌ستبردن بۆ كورسی پێكهاته‌كان قابیلی قبوڵكردن نییه‌ و ئێمە داوامانکردووە کورسییەکانمان لە پێنج کورسییەوە بۆ بکرێت بە ١٠کورسی.

مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان بە كوردستان24-ی رایگه‌یاند، له‌هه‌رێمی كوردستان پێكه‌وه‌ ژیانێكی به‌رجه‌سته‌ كراو بوونی هه‌یه‌، وایكردووه‌ تابلۆیه‌كی جوان پیشانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ بدات.

دەشڵێت:”بوونی پێكهاته‌ی توركمان له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌رگیز مه‌ترسی نه‌بووه‌، به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ پێكهاته‌ی توركمان قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانی پاراستووه‌”.

مونا قەهوەچی، هۆشداریشیدا، ئه‌گه‌ر بێت و دادگای ئیتیحادی عێراق دژی پێكهاته‌ی توركمان و پێكهاته‌كانی دیكه‌ هه‌ر بڕیارێك بدات، ئه‌مه‌ واتای سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ كه‌ دووه‌م نه‌ته‌وه‌ و ناسنامه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌ و سێیه‌م نه‌ته‌وه‌ی عێراقیشه‌ و كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

قه‌هوه‌چی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌ستبردن بۆ كورسی پێكهاته‌كان قابیلی قبوڵكردن نییه‌ و ئه‌مه‌ جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌ له‌و مافه‌ی كه‌ به‌ یاسا رێكخراوه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ یاسای ژماره‌ یه‌كی ساڵی ١٩٩٢ واته‌ سڕینه‌وه‌ی پێكهاته‌ و بوونی سیاسی توركمانه‌”.

ئەمڕۆ سێشەممە، مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سیستمی کورسی کۆتا بە یاسا دەستەبەرکراوە بۆ پێکهاتەکان و مەبەستی سەرەکیش لە پێدان و دابینکردنی کورسی کۆتا بۆ پێکهاتەکان بۆ پاراستنی ماف و گوزارشتکردن لە ویستەکانیان و بەرگریکردن لە مافەکانی خۆیان بووە؛ بۆیە گرنگە کە سیستەمی کۆتا لە ئێستادا وەکو خۆی بمێنێت و لەمڕۆوە پاشەکشە نەکرێت.

پێت مامۆستایانی ناڕازی: هەڕەشە نامانترسێنێت و بە هیچ شێوەیەک بایکۆت ناشکێنین
مەریوان حاجی جەمال لە خزمەتکردندا کەرتی پەروەردەی لەبیر نەکردووە
دوات مەریوان حاجی جەمال لە خزمەتکردندا کەرتی پەروەردەی لەبیر نەکردووە
پەیوەنیدر