سودانی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیار دەدات



سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، دوای ناردنی دوو 700 ملیار دیناری دیکە، لەگەڵ هەرێم پاکتاوی دارایی دەکەین.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، دوای تەواوبونی ئەو دوو 700 ملیار دینارەی تر، پشکی هەرێم بەپێی بودجە خەرج دەکرێت.

ئاماژی بەوەشکردوە، لەمانگی ١٢ پاکتاویی دارایی نێوان ھەرێم و بەغداد دەکرێت و لەسەر بنچینەی ئەو پاکتاوە پارە بۆ هەرێم دابین دەکرێت.

سودانی ڕاشیگەیاندووە، دوای پاکتاوی دارایی گەر هەردوولا بگەنە ڕێککەوتن و لێکتێگەشتن ئەوا پارەی تەواوی مووچەی فەرمانبەران ڕەوانە دەکرێت و هیچ مووچەیەک نافەوتێت.

جەختیشی كردۆتەوە، دیوانی چاودێری عێراق و هەرێم ڕاپۆرتی خۆیان لەبارەی وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەران ئامادەكردووە و بەم زووانە هەرێم و بەغدا لەبارەی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كۆدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، حکومەتی عێراق و حکومەتی تورکیا هیچ گرفتێکیان لە هەناردەی نەوتی هەرێم نییە، بەڵکو دەبێت ڕێککەوتن بکرێت لەگەڵ کۆمپانیاکانی هەرێم بۆ ئەوەی بگەنە ئەنجام لەسەر کارکردن و تێچووی بەرهەم هێنانی نەوت، هاوکات دوای ئەو ڕێککەوتنە لەماوەی ٣٠ ڕۆژدا نەوتی هەرێم هەناردە دەکرێتەوە.

سودانی هۆكاری بەرزی بەهای دۆلار ئاشكرادەكات
پێت سودانی هۆكاری بەرزی بەهای دۆلار ئاشكرادەكات
بەهۆی شەڕەوە 870 منداڵی فەلەستینی بێسەروشوێنن
دوات بەهۆی شەڕەوە 870 منداڵی فەلەستینی بێسەروشوێنن
پەیوەنیدر