بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و سبەینێ لە عەربەت دابەش دەكرێت
سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پڕۆسەی نەوت دابەشكردن لە قەزا و ناحییەكانی دەورووبەری سلێمانی بەردەوامە و سبەینێ چوار شەممە لەناو ناحیەی عەربەت نەوت دابەش دەكرێت.
ڕاشیگەیاند، ئەگەر بەو جۆرەی ئێستا دابین كردنی نەوت بەردەوام بێت، ئەوا پڕۆسەكە بەخێرایی دەڕوات بەڕێوە.
وتیشی، “بە ئەگەڕێكی زۆرەوە لە هەفتەی داهاتوودا نەوت دەگاتە ناو شاری سلێمانی و هەر ماڵێك بەرمیلێك نەوتی 200 لیتری بە 104 هەزار دینار پێ دەدرێت”.