وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 11 ی بەشێكی زۆر لە وەزارەت و فەرمانگە و دەستەكان دابەشدەكرێت .
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، كە ڕۆژی سێ شەممە ڕێكەوتی 2022/12/13 مووچەی مانگی 11ی وەزارەتی وەزارەتی داد و ئەوقاف و كاروباری ئایینی دابەشدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر سبەینێ مووچەی (ئەنجومەنی دادوەری، دیوانی چاودێریی دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی، دەزگای گشتی كاروباری مین) دابەش دەكرێت.
لە 4ی ئەم مانگەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەران و خانەنشینان كراوە و لە 22ی مانگ كۆتایی دێت.