بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی دەرچوونی خولی سێیەمی دەرچووانی زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر وتارێکی پێشکەشکرد و وتی”پەروەردە کاری لەپێشینەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و سوپاسی مامۆستایان دەکەم بۆ هەوڵەکانیان”.
مەسرور بارزانی ئاماژەی بوەشدا، هەولێر ئێستا بووە بە پەناگەیەک بۆ بێ دەساڵات و بێ لانەکان و هەموان پێکەوە بە جیاوازی بیرو ڕا و ئاینەوە دەژین و ئەمەش سیمای ئێمەی جوانتر کردووە،
لە ئاهەنگی دەرچوونی خولی سێیەمی زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر، 420 خوێندکار بڕوانامەی بەکالۆریۆس وەردەگرن لە پسپۆرییە جیاوازەکاندا.
زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر لە ساڵی 2015 دامەزراوە و لە حەوت کۆلیژ و 11 بەشی زانستی پێکهاتووە.