حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ڕۆژانە زیاتر لە ٣ ملیۆن مەتر سێجا ئاو بەرهەم دەهێنن،
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەکەیدا ئاماژە بەوە دەدات، کاری بەرهەمهێنان و پاکژکردنەوەی ئاو ڕۆژانە بەردەوامە و لەهەوڵی دابینکردنی بەشی پێویستی ئاوی خواردنەوەین بۆ هاووڵاتیان،
هەر لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، ڕۆژانە زیاتر لە سێ ملیۆن مەتر سێجا ئاو بۆ هاووڵاتیان بەرهەم دەهێنرێت و بڕی تێچووی ساڵانەش زیاتر لە 500 ملیار دینارە.
لە هەرێمی کوردستان چەندین پرۆژەی گلدانەوەی ئاو و بەرهەمهێنانی ئاو بۆ شار و شارۆچکەکان هەیە، بەشێک لە پارێزگاکانی هەرێم بەهۆی کەمی ئاو و نەبوونی ئاوەوە بەتایبەت لە وەرزی هاویندا دەناڵینن و حکومەتیش رایگەیاندووە، چەندین پرۆژەی تری بەرهەمهێنانی ئاو بەتایبەت لە پاریزگای هەولێر چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نەبوون و کەم ئاوی لەو شارەدا.