پارتی و گۆڕان کۆبوونەوە



ئەمڕۆ، لە بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام، کۆبوونەوەی هاوبەشی بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەنجامدرا.

ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی هاوبەسی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان ئامانج و مەبەستەکانی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا کۆکبوون بۆ کۆکردنەوەی هەموو هێز و تواناکان بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و دانانی ستراتیژیەتی هاوبەشی نیشتیمانی هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی قۆناغەکە.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە، لە بەهێزتر کردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا، بەتایبەتی پاڵپشتیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەنگاوەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی لەپێناو دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و شایستە داراییەکان، لە نێویاندا مووچەی مووچەخۆران، باشترکردنی بژێوی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

 

 کرملین داوای دامەزراندنی دەوڵەتێک بۆ فەڵەستینییەکان دەکات
پێت  کرملین داوای دامەزراندنی دەوڵەتێک بۆ فەڵەستینییەکان دەکات
ئاسیاسێڵ خەڵاتی SAMENA LEAD ی بەدەستدەهێنا
دوات ئاسیاسێڵ خەڵاتی SAMENA LEAD ی بەدەستدەهێنا
پەیوەنیدر