ڕووسیا: هەوڵدەدرێت ئەنقەرە هێرشە زەمینییەكەی نەكات



 

میخائیل بۆگدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ئاماژە بەو هەوڵانە دەكات كە لەلایەن مۆسكۆوە خراونەتەگەڕ، تا ئەنقەرە ڕازیی بكەن دەست بە هێرشە زەمینییەكەی نەكات لە سوریا، باس لە بەرەوپێشچوونی هەوڵەكانیش دەكات لەو ڕووەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، بۆگدانۆڤ بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند:”پەیوەندییەكان بەر لە دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنە زەمینییەكە بەردەوامن، بەو واتای سەركەوتن هەیە و بەرەدەوامیش دەبن لەو پەیوەندیانە”.

لە 20ی تشرینی دووەمی ڕابردووەوە، توركیا ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی بۆسەر پارتی كرێكارانی كوردستان لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریا و هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، ئۆپەراسیۆنەكەی بە سەركەوتوو لەقەڵەمداوە و بەدووریشی نەزانيوە لەو ناوچانەدا ئۆپەراسیۆنی زەمینی بەدوادابێت.

 

 

بافڵ تاڵەبانی: ئەو هێزەی فەرماندە ئاكام دروستی کرد بەهیچ ڕەشەبایەک نانووشتێتەوە
پێت بافڵ تاڵەبانی: ئەو هێزەی فەرماندە ئاكام دروستی کرد بەهیچ ڕەشەبایەک نانووشتێتەوە
پۆلیسی سلێمانی تۆماری ساتەوەختی شێلانی هاووڵاتیەكی بڵاوكردەوە
دوات پۆلیسی سلێمانی تۆماری ساتەوەختی شێلانی هاووڵاتیەكی بڵاوكردەوە
پەیوەنیدر