ئەنجامی هێرشەكانی ڕووسیا لە ئۆكراینا ڕادەگەیەنرێت



وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت، سیستمی بەرگری ئاسمانی ڕووسی، دوو فڕۆكەی جەنگی جۆری “مێگ-29” و دوو هێلیكۆپتەری جۆری “مى -8″ی ئۆكراینای لە دۆنێتسك تێكشكاندووە.


بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن وەزارەتی بەرگری ڕووسیاوە بڵاوكرایەوە”6 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئۆكراینا لە ناوچەكانی لۆهانسك و دۆنێتسك و خاركێیڤ تێكشكێنراون و دوو هەوڵی هێرشكردنی هێزەكانی وڵاتەكەش بەرەو شارۆچكەی بیسكی لە دۆنێتسك پوچەڵكرانەوە و 30 سەربازی ئۆكراینا كوژران، وێڕای كوژرانی 70 سەربازی تر لە كۆبیانسك و كرانسنۆ لیمان”.

هەر لە بەیاننامەكەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیادا هاتووە”هێزەكانی ڕووسیا، گەنجینەیەكی پڕ لە تەقەمەنی بەرگلای ئیقلیمی ژمارە 102ی سەر بە هێزەكانی ئۆكراینایان لە دەوروبەری گوندی گۆلیای لییە لە ناوچەی زابۆرۆژیا خاپوركردووە”.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا دەڵێت”لە شەڕەكانی بەرپەرچدانەوە لە نزیك گوندی زیلینۆی گای لە ناوچەی خاركۆڤ، سەكۆیەكی هەڵدانی مووشەكی (سەمیرچ) تێكشێنرا و گالیسكەیەكی هەڵدانی مووشەكی گرادیش لە دۆنێتسك تێكشكێرا”.

میدیاكانی ڕووسیا لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری وڵاتەكەوە، زیانەكانی سوپای ئۆكرانیایان لە سەرەتای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكەی ڕووسیا بڵاوكردەوە كە بەمشێوەیەن:

343 فڕۆكە و183 هێلیكۆپتەر.
2653 فڕۆكەی بێفڕۆكەوان.
396 سیستمی مووشەكی دژە فڕۆكە.
7076 تانك و گاڵیسكەی سەربازی و زریپۆش.
928 ڕاجیمە و مووشەكی جۆراوجۆر.
3678 تۆپی مەیدانی و هاوەن.
7568 ئۆتۆمبێلە سەربازییە تایبتەكان.

میدیاكانی ڕووسیا لە زاری سێرگی ڤیرشینین جێگری وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەوە بڵاویانكردەوە، لەئێستا بەدواوە ڕووسیا هیچ پەیڕەوێكی ئەمریكایی “بنیاتنەر” بەرامبەر بە ململانێكان لە ئۆكراینا نابینێت.
پێشتر كۆشكی سپی ڕایگەیاندبوو، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بە زیلینسكی ڕاگەیاندووە، واشتنتن بایەخ بە هەوڵی پتەوكردنی بەرگرییە ئاسمانییەكانی ئۆكراینا دەدات.

لەلایەكی ترەوە، سوپاسالاری ئۆكراینا ڕایگەیاند، هێزەكانی ڕووسیا زیاتر لە 60 هێرشیان بە سیستمی هەڵدانی مووشەكی ئەنجامداوە و ژێرخانی مەدەنییان لە خێرسۆن كردۆتەوە ئامانج، ئەو شارەی لە باشووری وڵاتەكە لە مانگی ڕابردوودا لەلایەن هێزەكانی ئۆكرایناوە ڕزگاركرا و لەئێستادا بۆتە مۆڵگەی سەربازی ئۆكراینا.

ڕووسیا لە مانگی شوباتی 2022وە ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەتی لە ئۆكراینا دەستپێكردووە، بە وتەی چاودێرانی سەربازیش مۆسكۆ ئامانجە چاوەڕوانكراوەكانی لە وڵاتەكەدا نەهێناوەتەدی و پشتیگری و پشتیوانی خۆرئاواش بۆ كێیڤ تادێت لە زیادبووندایە كە بە وتەی ڕووسەكان، ماوەی ململانێكان لە وڵاتەكەدا درێژدەكاتەوە.

 

 

پۆلیسی سلێمانی تۆماری ساتەوەختی شێلانی هاووڵاتیەكی بڵاوكردەوە
پێشت پۆلیسی سلێمانی تۆماری ساتەوەختی شێلانی هاووڵاتیەكی بڵاوكردەوە
ئایا هەواڵی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە ڕاستە؟
دواتر ئایا هەواڵی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە ڕاستە؟
ەیوەندیدار