ئەنجوومەنی ئاسایش دەستگیرکردنی نزیکەی هەزار کەسی راگەیاند



ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێێمی کوردستان دەستگیرکردنی نزیکەی هەزار کەسی بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان راگەیاند.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە 393 کەسیان بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ماددەهۆشبەرەکان و 598 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیر دەکەن و دەست بەسەر زیاتر لە 1645 کیلۆگرام حەب و ماددەی هۆشبەر و 2184 شیت حەبی هۆشبەر دەگرن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە رێکەوتی 24ی ئایاری 2023 تا 22 تشرینی یەکەمی 2023 لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش بە هاوکاری و هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتییەکانی تر، توانرا 598 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان و 393 کەس بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیر بکرێن.

هەروەها لەو ماوەیەدا توانیویانە دەست بگرن بەسەر زیاتر لە 1645 کیلۆگرام حەب و ماددەی هۆشبەر کە پێکهاتوون لە (116.271 کیلۆگرام کریستاڵ، 128.761 کیلۆگرام هیرۆین، 62 کیلۆگرام تلیاک، 32.969 کیلۆگرام حەشیش، 7.218 کیلۆگرام ماریجوانا، 14 گرام کۆکاین، 617.540 کیلۆگرام حەبی هۆشبەر لە جۆری کاپتاگۆن، 680.312 کیلۆگرام حەبی هۆشبەر لە جۆری لکزس، 1071 شیت حەبی هۆشبەر لە جۆری ترامادۆڵ، 1113 شیت حەبی هۆشبەر لە جۆری میتادۆن، سەرجەم تۆمەتبارانی دەستگیرکراو پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کراون.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان داوا لە هاووڵاتییان دەکات و دەڵێت:”داوکارین لە هاووڵاتییان خۆیان بەدوور بگرن لە بەکارهێنانی ئەم جۆرە ماددانە و، هاوکار و هەماهەنگیی دەزگا ئەمنییەکان بکەن لە هەر زانیارییەک لەبارەی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان”

وەزارەتی دارایی: بە هەڵە لێمان تێگەیشتوون داهاتی ناوخۆ ١٧٠ ملیار دینارە نەک ٣٢٠ ملیار دینار
پێت وەزارەتی دارایی: بە هەڵە لێمان تێگەیشتوون داهاتی ناوخۆ ١٧٠ ملیار دینارە نەک ٣٢٠ ملیار دینار
سەرۆک کۆمار لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان کۆبووەوە
دوات سەرۆک کۆمار لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان کۆبووەوە
پەیوەنیدر