كۆمپانیای كۆڕەك تێلیكۆم ڕایدەگەیەنێت، هەمیشە بەو یاسا و ڕێنمایییانەی، كە لەلایەن دامەزراوە فەرمییەكانی وڵاتەوە دەردەچن پابەند بوون و دەشڵێت: ” هیچ لایەنێك مافی ئەوەی نییە بڕیار بدات بە داخستنی كۆمپانیایەكی خزمەتگوزاری”.
كۆڕەك تێلیكۆم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرەڕای “ئەو نادادپەروەرییەی كۆمپانیاكەمان رووبەڕووی بووەتەوە و بەرامبەری كراوە و بەردەوامیشە، هەروەها ئەو هەنگاوە نایاسایییانەی كە لەلایەن كۆمیسیۆنی پەیوەندییەكان و میدیاوە بەرامبەرمان گیراوەتە بەر بە نەخستنە ڕووی ڕاستیی تەواو و پێدانی زانیاری ناتەواو بە دەسەڵاتی دادوەری”.
كۆڕەك تێلیكۆم دەشڵێت: “هیچ لایەنێك مافی ئەوەی نییە بڕیار بدات بە داخستنی كۆمپانیایەكی خزمەتگوزاری پەیوەندییەكان كە زیاتر لە حەوت ملیۆن بەشداربووی هەیە.”
جەختیشی كردۆتەوە، كۆمپانیاكەمان پەنای بۆ دەسەڵاتی دادوەری بردووە و سكاڵای یاسایی تۆمار كردووە بۆ داواكردنی مافەكانی.
دەقی ڕاگەیەنراوەكەی كۆرەك تێلیكۆم:
بەمەبەستی ڕوونكردنەوە بۆ ڕای گشتی عێراقی، دەسەڵاتی دادوەریی عێراق، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، حكومەتی عێراق، و دەسەڵاتە ئایینییەكان، خودا دەوامی سایەیان بدات.
دەمانەوێت ئاگاداریان بكەینەوە لەو كارە نایاسایییانەی كە بەرامبەر كورەك تیلیكۆم ڕوو دەدەن، تاكە كۆمپانیای نیشتمانی لەسەر ئاستی عێراق لە بواری پەیوەندییەكاندا. مایەی سەرسووڕمان بوو بۆمان لە دەركردنی بەیاننامەیەك بۆ ڕای گشتی عێراق، لە بیست و دووی مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا لەلایەن دەستەی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندنی عێراقەوە كە هاووڵاتییانی لەو كارە ئاگادار دەكاتەوە و ئەو ڕێوشوێنە نایاسایییانەی كە لەلایەن ئەوانەوە بەرامبەر كۆمپانیاكەمان گراوتەبەر. هەست دەكەین كە پێویستە هەڵوێستی خۆمان بەم شێوەیە ڕوون بكەینەوە:
یەكەم: ئێمە پابەند بووین و هەمیشە پابەندین بەو یاسا و ڕێنمایییانەی كە لەلایەن دامەزراوە فەرمییەكانی وڵاتەوە دەردەچن، وەك چۆن لە هەوڵەكانماندا شكستمان نەهێناوە بۆ كۆتاییهێنان بەو ناكۆكییانەی كە لە ئەنجامی ئەو خراپ بەكارهێنانەی كە لە نێوانماندا ڕوویان داوە كۆمپانیا لە سەرەتای بەدەستهێنانی مۆڵەتەوە تا ئەمڕۆ لەلایەن دەسەڵاتەوە تووشی بووە، سەرچاوەی سەرسووڕمانمان لە لێدوانەكەی كۆمیسیۆن لەوەدایە كە لەگەڵ دەستەی میدیا و پەیوەندییەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانمان لە قۆناخە پێشكەوتووەكانی گفتوگۆدا بووین، كە بنەمای هەڵەیەكی بنەڕەتی بوو لەلایەن خۆیەوە لە بێبەشكردنی ئێمە لە مافە جێگیرەكان لە گرێبەستی مۆڵەتدان. دواین دەستپێشخەری لەلایەن ئێمەوە كە پێشكەشمان كرد لە ڕێگەی نووسراوێكی فەرمی ژمارە 9965 – 2023 لە ڕێكەوتی 10/3/2023 كە ئێمە ئامادەیی خۆمان دەربڕی بۆ یەكلاییكردنەوەی ئەو بڕە پارانەی كە دەسەڵات داوای كردووە، و پێشنیازەكانمان بۆ یەكلاییكردنەوەی هەموو بابەتە دارایییەكان بە شێوەیەكی فەرمی و بەپێی ئەوەی یاساكە دیاری دەكات، كە ئێمە لە كۆبوونەوەیەكی هاوبەشدا كە لە 8/17/2023 لە بارەگای دەسەڵات بەڕێوەچوو لەگەڵ سەرۆكی دەسەڵات، لەسەری ڕێككەوتین، بەڵام خۆیان لە وەڵامدانەوەی پێشنیازەكانی یەكلاكردنەوەمان بە دوور گرت و بە لێدوانێك سەرسامیان كردین كە لەلایەن میدیای جۆراوجۆرەكانەوە بڵاو كرایەوە.
دووەم: سەرەڕای ئەو نادادپەروەرییەی كۆمپانیاكەمان ڕووبەڕووی بووەتەوە و بەرامبەری كراوە و بەردەوامیشە، هەروەها ئەو هەنگاوە نایاسایییانەی كە لەلایەن كۆمیسیۆنی پەیوەندییەكان و میدیاوە بەرامبەرمان گیراوەتە بەر بە نەخستنە ڕووی ڕاستیی تەواو و پێدانی زانیاری ناتەواو بە دەسەڵاتی دادوەری، بەڵام ئێمە بەردەوامین لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانمان بۆ هاووڵاتییان، وەك كۆمپانیاكەمان پەنای بۆ دەسەڵاتی دادوەری بردووە و سكاڵای یاسایی تۆمار كردووە بۆ داواكردنی مافەكانی، كۆمیسیۆنی پەیوەندییەكان و میدیاش ئاگاداری ئەوەیە و بەڵگەی ئەمەش ئامادەبوونی نوێنەرانی خۆیەتی لە هەموو دانیشتنەكانی داواكەدا، هەروەها فەرمانی دەوڵەت لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە دەرچووە كە كۆمیسیۆن پابەند بێت بەوەی هێرش نەكاتە سەر كۆمپانیاكەمان تاوەكوو ئەم داوایە یاسایییانە یەكلایی نەكرێنەوە، بەڵام كۆمیسیۆن دانیان پێدا نەناوە و پابەند نەبوونە بە ناوەڕۆكی ئەو فەرمانانەی كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە دەركراون.
سێیەم: دەبێت بۆ هەموو لایەك ڕوون بێت كە هیچ لایەنێك مافی ئەوەی نییە بڕیار بدات بە داخستنی كۆمپانیایەكی خزمەتگوزاری پەیوەندییەكان كە زیاتر لە حەوت ملیۆن بەشداربووی هەیە، تەنانەت ئەگەر ئەو بیانووەی كە سەرۆكی دەستە ئاماژەی پێ دەدات ئەوە بێت كە كۆمپانیا بڕە پارەیەكی لەسەرە و دەبێت بیدات، كۆكردنەوەی ئەم بڕە پارانە بەپێی ئەو چوارچێوەیە دەبێت كە لە یاساكەدا دیاریكراون، جا لە ڕێگەی دانانی پاسەوانی دادوەرییەوە بێت یان هەر ڕێكارێكی تر كە یاسا دیاری كردووە، و نەك ئەوەی كە ئێستا دەیكەن بۆ بەهێزكردنی ڕكابەرەكان لەسەر حیسابی كۆمپانیا نیشتمانییەكەمان و ڕاگرتنی خزمەتگوزاری حەوت ملیۆن هاووڵاتی و ببێتە هۆی ڕاگرتنی كاری هەزاران كارمەندی ڕاستەوخۆی پەیوەست بە كاركردن لەگەڵ كۆمپانیاكەمان بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ.
چوارەم: ئێمە باوەڕمان وا بوو و ئێستاش پێمان وایە چارەسەركردنی ناكۆكییەكان لە ڕێگەی كەناڵە فەرمییەكان و كۆبوونەوەی دانوستانكاریی بۆ گەیشتن بە چارەسەرێك كە بتوانرێت جێبەجێ بكرێت، و بژاردەی تر پەنابردن بۆ دەسەڵاتی دادوەری بێت، بەو پێیەی دەزگایەكی بێلایەن و متمانە پێكراوە، و ئەركە بۆ ئەوەی هەمووان قسەی كۆتایی خۆیان لەم جۆرە ناكۆكییانەدا هەبێت كە لە هەندێك حاڵەتدا لە هەر كارێكی بازرگانیدا ڕوو دەدات، بەبێ گوێدان بەهای ئەخلاقی لایەنە ناكۆكەكان و قەبارەی كارەكە، ئەمە مافی كۆمپانیای كورەك تیلیكۆمە كە لە ماوەی ١٥ ساڵ دا خۆی لە میدیایی كردنی بابەتەكە بە دوور گرتووە، سەرەڕای ئەو بەڵگەنامە فەرمییانەی كە كۆمپانیای كورەك خاوەنیەتی كە بریتین لە ڕاستییە چەسپاوەكان و ئەنجامی لێكۆڵینەوە فەرمییەكان كە مافی كۆمپانیای كورەك دەسەلمێنن و ڕادەی ئەو نادادپەروەرییە ئاشكرا دەكەن كە كۆمپانیاكە ماوەی ١٥ ساڵە تووشی بووە. بەڵام لایەنی بەرامبەر پەنابردن بۆ ڕای گشتی هەڵبژارد وەك جێگرەوەیەك بۆ دانوستان و پەیڕەوكردنی شێوازە یاسایییەكان بۆ گەیشتن بە چارەسەر.
پێنجەم: نەك هەر كۆمیسیۆن پابەند نەبوو بەو شتانەی كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە دەرچووە، بەڵكوو لەوەش زیاتر ڕۆیشت و ڕێوشوێنی ئیداریی توندی گرتە بەر، پراكتیزەكردنی نادادپەروەری بەرامبەر كۆمپانیاكەمان بە ئارەزووی خۆی كرد و بەردەوامی هەیە، كەشێكی ناتەندروستی بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری دروست كرد، و زیان بە مافەكانی بەشداربووان گەیاند و زیانیان پێ دەگەیەنێت لە ڕێگەی ڕێكارەكانی و لێدوانە دووبارەبووەكانییەوە، و بابەتەكە گەیشتە ئاستی سنوورداركردنی كارمەندانی كۆمپانیاكەمان لە ناوەندەكانی فرۆشتن
شەشەم: سەرەڕای ئەو نادادپەروەرییەی كە ڕووبەڕووی بووینەوە و بەردەوامە، جارێكی دیكە ئامادەیی خۆمان دەردەبڕین بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ سەرجەم هاووڵاتییانی عێراق بەپێی ئەو مۆڵەتەی كە بە كۆمپانیاكەمان دراوە، بەو پێیەی ئەم مۆڵەتە بە فەرمانی دادگا بەردەوامە تا داوای یاسایی لە دادگاكانی عێراق یەكلایی دەكرێنەوە، لە هەمان كاتدا ئامادەیی خۆمان دەردەبڕین بۆ ئەوەی لەسەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ كۆمیسیۆن دابنیشین بۆ پەرەپێدانی چارەسەر ی بۆ هەموو ئەو كێشە و پرسانەی كە لە نێوانماندا هەیە، سەرەڕای ئەوەی كە ئیدارەی ئێستای كۆمیسیۆن هەمیشە سەرسەختە و ئارەزووی چارەسەركردنی ئەو كێشانە ناكات و پابەند نییە بە فەرمانە دادوەرییەكان بەبێ هیچ ڕێگرییەك و لێپرسینەوەیەك.
حەوتەم: پێویستە ئەوە ڕوون بكەینەوە كە هەموو ئەو بەڵگەنامانەی كە مافی كۆمپانیاكەمان دەسەلمێنن، دەهێڵینەوە، بەڵام ئێمە دەستپێشخەریمان نەكردووە بۆ بڵاوكردنەوەیان لەبەر نیگەرانی خۆمان كە ئەو بەڵگەنامانە بۆ زیانگەیاندنە بە بەرژەوەندی گشتی، بەتایبەتی ئەگەر وەربگێڕدرێنە سەر زمانی بیانی، ئەمەش ئەو بڕوایە لای وەبەرهێنەرانی بیانی دروست دەكات كە ژینگەیەكی سەلامەت بۆ وەبەرهێنان نییە، بەڵام لە عێراقدا ئەگەر پێداگری بكەین لەسەر چارەسەرنەكردنی هەموو كێشەكان و دادپەروەری بەرامبەر كۆمپانیاكەمان، ناچار دەبین بۆ ئاشكراكردنی بۆ ڕای گشتی.
هەشتەم: بۆ ئەوەی كۆمپانیاكەمان بە شێوەیەكی دادپەروەرانە كۆتایی بە هەموو كارەكان بهێنێت، داوا لە جەنابی سەرۆكی حكومەتی عێراق و بەڕێز سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەین لیژنەیەكی بێلایەن پێك بهێنن بۆ بەدواداچوون بۆ ڕاستییەكان، بە پشتبەستن بە بەڵگەنامەكانی سەلماندنی مافەكانی كۆمپانیاكەمان و ئەو تۆمەتانەی كۆمیسیۆن بە مەبەستی گەیشتن بە ڕاستییەكان وەك خۆی، نەك وەك ئەوەی خاوەن بەرژەوەندییەكان دەیانەوێت.