ئاڵتون بەرزترین نرخی تۆماركرد



نرخی زێر لە بۆرسەی جیهانی بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە و لە بازاڕەكانی هەرێمیش بەهۆی بەرزی بەهای دۆلارەوە نرخەكەی هێندەی دیكە بەرزكردۆتەوە.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی زێڕ ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە و نرخی یەك ئۆنسە گەیشتۆتە 1977 دۆلار لەكاتێكدا لە مانگی ڕابردوودا بۆ 1825 دۆلار دابەزیبوو.

ڕاشیگەیاند، ئێستا نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 520 هەزار دینارە و عەیاری 21 بە 460 هەزار دینارە و عەیاری 18 بە 400 هەزار دینارە.

ئەو زێڕنگەرە هۆكارێكی دیكەی بەرزی نرخی زێڕی لە هەرێم گەڕاندەوە بۆ بەرزی بەهای دۆلار و وتی، “ئێستا بەهای 100 دۆلار بە 160 هەزار دینارە و كاتێك نرخی ئۆنسەی زێڕ لە دۆرەوە دەشكێنیتەوە بۆ دینار نرخی زیاتر لەسەر هاووڵاتیان دەكەوێت”.

كۆڕەك تێلیكۆم لەسەر سزادانی لەلایەن عێراقەوە هاتەدەنگ
پێت كۆڕەك تێلیكۆم لەسەر سزادانی لەلایەن عێراقەوە هاتەدەنگ
یاساناسان پێشێلكارییەكانی توركیا لە ڕۆژئاوا بە دۆكیومێنت دەكەن
دوات یاساناسان پێشێلكارییەكانی توركیا لە ڕۆژئاوا بە دۆكیومێنت دەكەن
پەیوەنیدر