یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو گرژییه‌ی دوێنێ یه‌ك شه‌ممه له مه‌خمور له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ڕوویدا کاریگەری لەسەر ناردنی بودجە نابێت و دەشڵێت: “سبەینێ پارەكە دەگات و دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت”.
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕایگەیاند، ئه‌و پێشمه‌رگانه شه‌هیدن له پێناوی كوردستان و ئه‌و رێگه پیرۆزه‌دا، پێویسته هه‌موولایه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و شه‌هیدانه، چونكه شه‌هیدبون له پێناو خاكدا شه‌هیدبوونه له‌پێناوی خودای گه‌وره‌دا و دەشڵێت: “شه‌هیده‌كانی دوێنێ خوێنیان به فیڕۆ ناچێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌دوێنێوه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌یوه‌ندیدان، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری ڕووداوه‌كه و ئه‌مڕۆ ئه‌و كێشه‌یه كۆتایی هاتووه و چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی ده‌كرێت به‌ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا بێت.
سەبارەت بە مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، رێباز حەملان وتی، “ئه‌و بابه‌ته هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه و ده‌بو ئه‌مڕۆ یاخود سبه‌ی پاره‌كه بگاته بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان”.
پێشتریش، ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندبوو، ڕۆژی سێ شەممە بڕی 700 ملیار دینارەكەی عێراق دەگاتە هەرێمی كوردستان و دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.