مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بەختیاری تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد، كه بڕی زیاتر له 170 هه‌زار دۆلاری (17 ده‌فته‌ر) له‌ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی وه‌رگرتبوو به‌ناوی وه‌رگرتنی ڤیزای نه‌خۆشی و ڤیزای گه‌شتیاریی.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوندییه‌كانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی ڕاگه‌یاند، كه خاوه‌نی نوسینگه‌ی گه‌شتوگوزار بووه و به‌فێڵ و به‌بیانووی وه‌رگرتنی ڤیزای نه‌خۆشی و ڤیزای گه‌شتیاریی و ڕێكخستنی گه‌شته‌وه بڕی زیاتر له 170 هه‌زار دۆلاری له‌ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی به‌فێڵ وه‌رگرتبوو.
وتیشی، “كه‌سوكاری ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی به‌فێڵ له‌لایه‌ن ئه‌و تۆمه‌تباره‌وه پاره‌یان لێ سه‌ندرابوو سه‌ردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلسی پارێزگای سلێمانییان كرد و سكاڵای خۆیان گه‌یانده به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلسی پارێزگای سلێمانی، دواتر به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌خۆی به‌ڕێوه‌به‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس ده‌ستیپێكرد بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار”.
ئاشكراشی كرد، توانرا دوێنێ 2023/10/22 تۆمه‌تبار (س، ت، ح) له‌لایه‌ن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بەختیارییەوە ده‌ستگیر بكرێت و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ڕوونیكرده‌وه، كه به‌شێك له‌و هاووڵاتیانه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڤیزای نه‌خۆشی بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه و ئۆتیزم و چاره‌سه‌ركردنیان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات پاره‌یان دابوو به‌و تۆمه‌تباره، به‌ڵام تۆمه‌تباره‌كه پاره‌كه‌ی بردبوون و ڤیزاشی بۆ وه‌رنه‌گرتبوون.