ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق ڕایگەیاند، فرۆشتنی كارت و سیمكارتی كۆڕەك قه‌ده‌غه دهكەەن بەهۆی بڕی ئەو قەرزانەی لەسەر کۆمپانیاکە هەیە.
ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماژەی بەوەکرد، له ماوه‌ی ١٠ رۆژدا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێوان كۆڕه‌ك و كۆمپانیاكانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیكردن ڕاده‌گرین، بەهۆی بڕی ئەو قەرزانەی لەسەریەتی.
ئەوەشی ئاشکراکرد، “بەهۆی به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌تی كۆمپانیای كۆڕه‌ك لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٢ و بڕیاره‌كانی دادگای تایبەتمەند و بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان لە دژی، بەهۆی ئه‌و بڕه پاره زۆره‌ی كه كۆمپانیاكه قه‌رزاریه‌تی و ئاماده نه‌بوونی تا ئه‌م ساته بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان، ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان بڕیاریدا فرۆشتن و بازرگانیكردن به هه‌ر سیمكارتێكی نوێی سه‌ر به كۆمپانیای كۆڕه‌ك بۆ په‌یوه‌ندیه‌كان ڕابگیرێت”.
ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان داوا له هاوڵاتیان، بریكاره‌كان و خاڵه‌كانی فرۆشتن ده‌كات هیچ سیمكارتێكی نوێی كۆڕه‌ك نه‌كڕن و نه‌فرۆشن و بازرگانی پێوه نه‌كه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت.
بۆ ڕای گشتی ڕایەگەیاند، په‌یوه‌ندی نێوان كۆڕه‌ك تیلیكۆم و كۆمپانیاكانی دیكه‌ی مۆبایل له ماوه‌ی ١٠ ڕۆژدا ڕادەگرین تا ئه‌و كاته‌ی كۆمپانیاكه ئه‌ركه داراییه‌كانی خۆی جێبه‌جێده‌كات.