ئەمڕۆ دووشەممە، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبووەوە و نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی عێراقدا بە ١٦١ هەزار و ٢٥٠ دینار دەفرۆشرێت و بە ١٥٩ هەزار و ٢٥٠ دینار دەکڕدرێت.
ماوەی زیاتر لە هەشت مانگە، بەدیاریکراوی لەسەرەتای بەکارخستنی شێوازی ئەلیکترۆنی و سیستمی ئاڵوگۆڕی دارایی ناسراو بە سویفت لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە بەهای دۆلار بەرامبەر دینار سەقامگیری بەخۆیەوە نەبینیووە، ئەوەش لەکاتێکدایە هەریەکە لە بانکی ناوەندی و حکومەتی حێراق لەهەوڵدان کۆنترۆڵی بەهای دۆلار لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا بکەن.
بانکی ناوەندی عیراق لەماوەی ڕابردوودا بڕیاریدا گۆڕانکاری لەبەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بکات و نرخی کڕینی هەردۆلارێک لە لایەن وەزارەتی داراییەوە بە هەزار و ٣٠٠ دیناری عێراقی دیاریکرا و نرخی فرۆشتنیش بە هەزار و ٣١٠ دینار دیاریکرا، بەڵام هەتا ئێستا نەتوانراوە هاوسەنگی بۆ بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بگەڕێندرێتەوە.